بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦ زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکەی نزم بووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٤ هەزار و ٩٧٧ دۆلارە. ئۆنسەیەک ٣١.١٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٩٠٠ دینار خەمڵێنراوە.

نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
– نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢١٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار دینار بوو.
– نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١١٣هەزار دینارە، دوێنێ بە یەک ملیۆن و ١٢٦هەزار دیناربوو.
– نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە یەک ملیۆن و٦٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە یەک ملیۆن و٧٦هەزار دینارە.
– نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٩١٢هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٢٣هەزار دینار بوو.

































































