مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، چوار مەرجی سەرەكیی حكومەتەكەی بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران خستە ڕوو .
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەكشەممە 15ـى شوباتی 2026 ڕاگەیاند “هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، دەبێت چوار پێكهاتەی بنەڕەتی تێدا بێت، كە بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و ئەمریكا، ناوچەكە و جیهانیش گرنگن.”
ناتانیاهۆ جەخت لەوە دەكاتەوە كە یەكەم هەنگاوی هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، دەبێت دەركردنی تەواوی ماددە پیتێنراوەكانی یۆرانیۆم بێت لە خاكی ئەو وڵاتە، هەروەها تەواوی ئەو ئامێر و ژێرخانە تەكنیكییانەی كە ڕێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەدەن بە تەواوی هەڵبوەشێنرێنەوە و لەناو ببرێن.”
یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی ئیسرائیل بۆ ئێران، هەڵوەشاندنەوەی ئەو تەوەرەی تیرۆرەیە كە ئێران لە ناوچەكەدا دروستی كردووە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش كرد كە بەهۆی پیشاندانی هێز و ئەو بارودۆخە نوێیەی دروست بووە، ئێستا دەرفەتی ڕێككەوتن لە هەموو كاتێك زیاترە .

































































