پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران بەجێگیری ماوەتەوەو ماوەی چەند رۆژێكە هیچ گۆڕانكارییەكی بەخۆیەوە نەبینیوە.
نرخی عەیارەكانی زێڕ لە بازاڕی زێرنگرانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 423,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 388,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =370,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 317,000 دینارە.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە دوێنێ بەهای ئۆنسەش بەجێگیری ماوەتەوە و لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك ئۆنسەش 1753 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.”