مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لە بارەی كوردەوە بێدەنگی دەشكێنێت و هۆشداریی دەدات كە چیتر ڕێگە بە هیچ سەركێشییەك نادەن كە ئاسایشی كورد تێكبدات و دەشڵێت “دەستبردن بۆ كورد یاریكردنە بە ئاگر و ئاسایشی ئەورووپا.”
غویدۆ كرۆزێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە زمانێكی هەڕەشە ئامێز لە ئەڵمانیاوە گووتی “چیتر ڕێگە بە هیچ سەركێشییەك نادەین ئاسایشی كورد تێك بدات، چونكە هەر لێدانێك لە كورد، بەواتای ئازادكردنی دێوەزمەی داعش و سووتانی ئاسایشی ئەورووپا دێت”،
دەشڵێت “كورد هێڵی سوورە و تاقیمان مەكەنەوە، چونكە باجی تاقیكردنەوەی ئەم هێڵە سوورە، زۆر قورستر دەبێت لەوەی هێرشبەران وێنای دەكەن،”
كرۆزێتۆ جەخت لەوەش دەكاتەوە كە كورد تەنیا نین لە شەڕی دژی تیرۆردا و ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستانیشی بە بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی جیهانیی ناوبرد.
هاوكات چاودێرانی سیاسیی ئاماژە بەوە دەكەن كە ئیتاڵیا باش دەزانێت پاراستنی كورد لە سووریا، تەنیا پاراستنی نەتەوەیەك نییە، بەڵكوو پاراستنی ئەو قەڵغانەیە كە ساڵانێكە ڕێگریی لە تەشەنەكردنی تیرۆر دەكات.






























































