لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گووتی: ئێران ئامادەیە بیر لە پێشکەشکردنی هەندێک ئیمتیاز بکاتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا، بەو مەرجەی ئەمریکا سزاکانی سەر ئیران لا ببات.
ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکی کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس کردووە، روونیاكردۆتەوە ” دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان لەسەر ئێران، بەتایبەتی لە بواری هەناردەکردنی نەوتدا”.
ئەم بەرپرسانە ڕوونیان کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ترەمپ و نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی ئەنجامدراوە.
بە وتەی ئەوان، هەڵمەتی “زۆرترین گوشار” هاوکات لەگەڵ دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران و بەهێزبوونی ئامادەیی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت.
































































