شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
توێژینەوەیەكی شەش هەفتەیی لە زانكۆی نۆتینگام دەریدەخات كە تێكەڵكردنی كەفیری چەوركراو لەگەڵ ڕیشاڵی پریبایۆتیك دەتوانێت كاریگەرییەكی بەهێزی دژە هەوكردنی هەبێت.
لە توێژینەوەكەدا، ئەم تێكەڵە “سینبایۆتیكە” تەنانەت باشتر كاردەكات لە ئۆمێگا ٣ یان ڕیشاڵ بە تەنیا، زۆرترین كەمبوونەوەی پڕۆتینەكانی پەیوەست بە هەوكردن لە گەورەساڵانی تەندروستدا بەرهەمهێناوە.
توێژەران دەڵێن، بە خۆراكدانی بەكتریا سودبەخشەكانی ڕیخۆڵە و یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی پێكهاتەی وەك بوتیرات، ئەو تێكەڵە دەتوانێت هاوسەنگی سیستەمی بەرگری و تەندروستی باشتر بكات.

































































