بەهرە محەمەد
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سالی ١٩٦٣ دامەزرا .لە سەرەتادا تەنها وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشداری ئەم کۆنفرانسەیان دەکرد بۆ قسەکردن لەسەر ئاسایشی جیهان و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەموو ساڵێکیش لە مانگی شوبات ئەم کۆنفرانسە ئەنجام دەدرێت . بەشداربوانی ئەم کۆنفرانسە لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکان و سەرۆکی وڵاتان و وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و کەسایەتییە سەربازی و شارەزایانی بواری ئاسایشی نێودەوڵەتی پێکدێت ،لەسەرەتادا ئەم کۆنفرانسە تایبەت بوو بە گفتوگۆ کردن لەسەر پاراستنی ئاسایشی ڕۆژئاواو جەنگی سارد و پرسەکانی ناتۆ ، بەلام لە ئێستادا کە زۆر لەسەرۆک و کەسایەتیە سەربازی و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن لەم کۆنفرانسە ،گرنگی زیاتر بووە لە ڕابردوو چونکە لەم کۆنفرانسە جیهانیە باس لە پرسی ئاسایشی جیهان و چارەسەری زۆر ئاریشەی گەورەی جیهانی دەکرێت ، لەم کۆنفرانسە جیهانیە لە ئێستادا زۆر گرنگە چونکە وڵاتانی جیهانی ڕووبەڕووی زۆر گرفتی گەورەی ئاسایش و ئارامی بوونەتەوەو چەندین کێشەی گەورەی ئاسایش لە جیهان بوونیان هەیە و هەڕەشە و ململانێی دەوڵەتە زلهێزەکانیش بەردەوام لەزیادبوونە ، شەڕیش لە چەدنین وڵات بوونیان هەیە ، سەرەڕای بوونی مەترسی گرووپە توندوو تیژەکان و وڵاتە گەورەکان و پرسی ئاسایش جیهانی کەلەبەردەم چەندین هەڕەشەی گەورەدایە ،
بەشداریکردنی کورد لەم کۆنفرانسەی ئێستادا گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە چونکە کورد وەک نەتەوە و خاکەکەی لە ئێستادا کەوتۆتە ئەو ناوچە جیهانیانەی کە بەردەوام شەڕو پێکدادانی سەربازی بوونیان هەیە ،
جگە لەمانەش کورد پێویستی بە پاڵپشتی وڵاتانی جیهان هەیە بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا پارێزراو بێت و مافە نەتەوەیەکانیش لە پارچەکانی تری کوردستان بە پارێزراوی بمێنن ،ئەمەش لەڕێگەی پاڵپشتی وڵاتان و لێکتێگەیشتن لەگەل وڵاتانی تر و گەیاندنی داواو مەبەستی کورد بە وڵاتە زلهێزەکان دەبێت،
بەشداری نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگی و بایەخی گەورەی هەبوو لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، چونکە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەدان و هەڕەشەکانیش لە زیاد بوونن ، بۆیە لەم کۆنفرانسە کە نێچیرڤان بارزانی بەشداری تێداکردوو چەندین کۆبوونەوەو دیداری گرنگی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و وەزیرەکان و کەسایەتیەکانی جیهانی ئەنجام داون بۆ ئەوەی پاڵپشتی زیاتری وڵاتان بۆ پرسی کورد کۆبکاتەوە و دواتریش ئەو مەترسیانەی کەهەن لە داهاتوودا لەسەر کورد بوونیان نەمێنێ و پاڵپشتی لە دۆزی کورد بکرێت ، نێچیرڤان بارزانی جگە لەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و کەسایەتیەکی گەورەی دیبلۆماسیە و پەیوەندی گەورەی هەیە لەگەل سەرۆکی وڵاتان و کەسایەتیە کاریگەرەکانی جیهانی ، بەردەوامیش هەوڵەکانی بۆ هێنانەدی ئاشتی بەرز لە قەڵەم دراون و بوونەتە چارەسەری گەورەی هێنانەدی ئاشتی ناوچەکە ،
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوونی لە کۆنفرانسەکە گرنگی تایبەتی هەیە کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان دەکات، هەمووشمان دڵنیاین لەم کونفرانسە بە بوونی کۆبوونەوەو دیدارەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و وەزیرانی وڵاتە بەشداربووەکان پاڵپشتی گەورە بۆ پرسی کورد پەیدابووە ، پەیامی کوردستانیش گەیەنراوەتە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ،
نێچیرڤان بارزانی دەزانێ چی بکات ، و چی بلێت بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان بە پارێزراوی بمێنێتەوە لەو هەڕەشە و گۆڕانکاریانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن ، ئەوەی بینیشمان لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە کونفرانسی میونشن پاڵپشتی کوردستان و کورد لە پێگەیەکی بەرزی لێدوانی سەرۆک و بەشداربووانی کۆنفرانسەکە بوو ،
بۆ کورد بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەم کۆنفرانسە پێویست و گرنگ بوو چونکە پرسی کورد و مافەکانی لە ئێستادا پێویستی بە پاڵپشتی زیاترە بۆ ئەوەی لە مەترسی وڵاتانی ناوچە کە بپارێزرێت و ڕێگری بکرێت لە نەمانی پێگەی کورد لە ناوچەکەدا چونکە سیاسەتی ناوندگیری وڵاتانی ناوچەکە و بوونی گۆڕانکاری و شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بوونیان هەیە و زۆر هەوڵی ناوچەیش هەن بۆ بچووککردنەوەی پێگەی کورد لە ناوچەکەدا ،
سەرەڕای هەڕەشەکان بەڵام پاڵپشتی دۆستانی کوردیش لە وڵاتانی جیهانی لە زیاد بووندایەو ئەمڕۆ هەموو جیهان لە ئاست کورد دا بە چاوێکی جیاوازتر سەیری دەکرێت و وەک دۆست و هێزی ئاشتی و پێکەوە ژیان باسدەکرێت ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی ڕاستی کوردە لە چەندین پرسی گەورەدا بە تایبەتی لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش کورد ڕۆلێکی گەورەی جیهانی بینی ،لەپاڵ ئەمانەش بوونی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی وڵاتان لە پرسی کوردیش هەوڵی زۆری بۆ درا بە تایبەتی لە هەوڵە دیبلۆماسیانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەکاری بۆکرد ،
ئەوەی ماوەتەوە پێویست بوو کورد لەم کۆنفرانس و کۆنگرە جیهانیانە بەشداربێت هەم بۆ سەلماندنی کورد کە نەتەوەیەکی گرنگی ناوچەکەیە و دواتریش وەک گەیاندنی خواستەکانی کورد و ئاگادارکردنەوەی وڵاتان لە هەڕەشەکانی ناوچە کە و ڕێگریکردن لە جێبە جێکردنی ئەجێندای وڵاتانی داگیرکەر و دروستکردنی پەیوەندی دوو لایەنە و کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ خواستەکانی کورد و کوردستان .

































































