زاری کرمانجی :
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەینێت، بودجەی داهاتووی عێراق، بۆ هەرێم چارەنووس سازە، وەك بودجەی 11 ساڵی رابردوو نییە، ئەگەر گۆڕانكاری ڕیشەیی لە بودجەی عێراق نەكرێت ئەوا هەرێم توشی قەیرانێكی دارایی مەترسیدار دەبێتەوە.
سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت:” ئەوەی لە دەستوور هاتووە، ئەوە جێبەجێ دەکرێت، بەدەر لەدەستووە قابیلی قبووڵ نییە, لە ماددەی 121ـی دەستوور برگەی سێیەمی دەستوور هاتووە پشک بە هەرێمی کوردستان بدرێت بەپێی ڕێژەی دانیشتوانان .
دووپاتی لەوەکردەوە، نەوتی هەرێم ڕادەست کراوە، بەشێکی زۆری داهاتی نانەوتیش ڕادەستی بەغدا کراوە، بۆیە دەبێ بوودجەی داهاتوو گۆڕانکاری تێدابکرێ بەشێوەیەک لەبەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی کوردستان بێت “.































































