ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە چەند دەیەی داهاتوو ژمارەیەک شار لەسەر مانگ و مەریخ دروست دەکات
ملیاردێری ئەمریکی هاوکات خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، ئیلۆن ماسک ئاشکرای کرد کۆمپانیاکەی پلان و ئامانجی داناوە تا کەمتر لە ١٠ ساڵی تر شاری خۆبژێو لەسەر مانگ بونیات بنێت.
هاوکات دەشڵێت، خەڵکی ڕووی زەوی تەنیا هەر ٢٦ مانگ جارێک دەتوانن گەشت بکەن بۆ مەریخ. بەڵام بۆ سەر مانگ گەشتەکان هەر ١٠ ڕۆژ جارێک دەبێت. ناوبراو هەر لە تۆڕی ئێکس ئاماژە بەوە دەدات هەسارەکان دەکەونە سەر یەک ڕاستەهێڵ بۆیە گەشتی سەر ڕووی مەریخیش ٦ مانگ جارێک دەبێت.

































































