زاری كرمانجی-ڕواندز
ڕوونکردنـەوەیـەک لـە قائیمقایەتی قەزای ڕواندز، سەبارەت بەشە نەوتی هاووڵاتییانی سەنتەری شار و گوندەكانی.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ڕواندز بڵاوی كردەوە: ” دڵنیایی دەدەینە هاونیشتیمانیانمان سەبارەت بەو بەشە نەوتەی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابینکراوە، ئێستا قۆناغی یەکەمی میکانزمی دابەشکردنی لە ناحیەی وەرتێ و گوندەکانی بەرەو کۆتایی دەچێت”.
ئاماژە بەوەشكراوە: ” دواتر بەزوویی قۆناغەکانی تر لە گوندەکانی دۆڵەمینجەل ــ بەرزێوە، گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان و سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.































































