پشتیوان كەریم – سۆران:
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دراوەكان ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هات و دۆلار و تمەن بەراورد بە دوێنێ روویان لە بەرزبوونەوەی زیاتر كردووە بەم شێوەیەی خوارەوە :
100 دۆلار بە149,600 دینارە.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی 3 ملیۆن 5,60 هەزار تمەنە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە 1863 لیرە .
100 یۆرۆ بە 103 دۆلارە.
100 پاوەن بە 120 دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,100 دیناری عێراقییە.
100 هەزار تمەنی ئێرانی 4,250 دیناری عێراقییە.