مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی لە پێناو لابردنی سزاكان ئامادەیە نەرمی بنوێنێت و سازش بكات بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا.
مەجید تەخترەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، 15ـى شوباتی 2026، لە هەڤپەیڤینێكی دا لەگەڵ كەناڵی “بی بی سی” ڕایگەیاند “تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەمریكایە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە دەیانەوێت ڕێككەوتن بكەن، ئەگەر ئەوان دڵسۆز بن، دڵنیام ئێمەش دەكەوینە سەر ڕێڕەوی ڕێككەوتن و ئامادەین سازش بكەین و نەرمی بنوێنین.”
تەخترەوانچی دەشڵێت “ئامادەین گفتوگۆ لەسەر دابەزاندنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بكەین كە ئێستا گەیشتووەتە %60،”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە دۆسیەی “پیتاندنی سفر” چیتر لەسەر مێز نییە و ئەوە قبووڵ ناكەن.


































































