وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، عومان چەند رۆژی داهاتوو میوانداری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە جنێڤ دەکات و واشنتۆن هانی تاران دەدات بۆ ڕێککەوتنێک بۆ “سنوور دارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی”.

گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: سویسرا هەمیشە ئامادەیە هەوڵەکانی خۆی پێشکەش بکات بۆ ئاسانکاری دیالۆگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران، عومان هەفتەی داهاتوو میوانداری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات لە جنێڤ، سویسراش پێشوازی لەو دانوستانانە دەکات و پاڵپشتی دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، تیمی دانوستانکاری ئەمریکا لەلایەن ستیڤ ڤیتكاف و جارێد کوشنەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و عەباس عێراقچیش بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەبێت. بەدر ئەلبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومانیش میوانداری و نێوەندگیری گووتووێژەکان دەکات.


































































