
ئیبراهیم ڕەزایی، گووتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئیران، کاردانەوەی بەرامبەر بە ناردنی دووەم کەشتی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و نووسی: بەڕێز ترامپ گووتی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد دەنێرێت بۆ ناوچەکە، نیگەران مەبە! پێشتر یەک ئامانجمان هەبوو بۆ نوقم كردن، ئێستا دوو ئامانجمان هەیە”
ئەم پەیامە لە كاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆردی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکرد؛ ئەمە دووەم كەشتییە کە ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت دوای ئەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن پەرەی سەند. پێشتر كەشتییەك بە سەرۆکایەتی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن چوونەتە ناو ئاوەکانی ناوچەکە.


































































