ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەگوێرەی ماڵپەڕی Trading Economix، ڕێژەی بێکاری لە وڵاتی عێڕاق لە ڕێزبەندی پێشەوەی وڵاتانی بێکاری ناوچەکە دایە یەکێکە لەو وڵاتانەی کەمترین هەلی کاری تێدا ڕەخساوە
ئەو ئامارە دەریدەخات عێڕاق لەنێو لیستی ١٠ لەو وڵاتانە دایە ڕێژەی بێکارییان تێدا بەرزە. ڕێژەی بێکاری ١٥٫٥٪ و لە پلەی حەوتەمی لیستەکەیە. هاوکات ئەو ڕێژەیەش زیاتر لەنێو توێژی گەنجا و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەرزە.
بەپێی ئەو ئامارانە دەری دەخەن بەرزترین ڕێژەی بێکاری لە نێو وڵاتانی عەڕەبی، لە وڵاتی فەڵەستینە کە ٢٨٫٦٪
جیبووتی و ئەردەن لە پلەکانی دووەم و سێیەم دان. سوودان و لیبیا و یەمەن لە پلەکانی چوارەم تا شەشەم دان. پلەی حەوتەمیش وڵاتی عێڕاقە، و سووریا و لوبنانیش لە دوای عێڕاقەوەن.
پسپۆڕانی ئابووری جەخت لەوە دەکەنەوە هۆکاری سەرەکی ڕێژەی بێکاری لە عێڕاق بەو ئاستە دەگەڕێتەوە بۆ پشتبەستنی ئابووری ئەو وڵاتە بە داهاتی نەووت و پشتگوێ خستنی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ کە سەرچاوەی بەهێزی ڕەخساندنی هەلی کارن.


































































