باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ برایان تایلەر کۆهین پێشکەشکاری بەناوبانگی یوتیوب وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە مرۆڤە بێگانەکان و ناوچەی 51ی دایەوە.

کۆهین لە ئۆبامای پرسی، ئایا مرۆڤە بێگانەکان ڕاستەقینەن؟ ئۆباما لە وەڵامدا گووتی، “ئەوان ڕاستەقینەن، بەڵام من نەمبینیون، وە لە ناوچەی ٥١دا ڕانەگیراون”.
سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا گووتی “هیچ دامەزراوەیەکی ژێرزەمین نییە، مەگەر پیلانێکی گەورە ڕووبدات و لە سەرۆکی ئەمریکا بیشارنەوە”.
هەروەها ئۆباما پێکەنی ئاشكرای كرد یەكەم پرسیارم كاتێ چوومە كۆشكی سپی ئەوە كە “ئەو کەسە بێگانانە لە کوێن؟”.
ناوچەی 51، ناوی بنکەیەکی زۆر نهێنی هێزی ئاسمانی ئەمریکایە لە ویلایەتی نیڤادا کە بۆ دەیان ساڵە مەیدانی تاقیکردنەوەی فڕۆکە سەربازییە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیایە. بەهۆی بەرزی ئاستی نهێنی ئەم بنکە، دەنگۆی بەربڵاو سەبارەت بە هەڵگرتنی مرۆڤە بێگانەکان یان پاشماوەی شتە نەناسراوەکان لەوێ دروست بووە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا هەمیشە ئەم بانگەشانەیان ڕەتکردووەتەوە و تەنها وەک ناوەندێکی تاقیکردنەوەی سەربازی وەسفی دەکەن.































































