زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، لە ڕێگای سۆران – خەلیفان ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئسکانیا تڕێلە فلات و جێب پاتریۆت ڕوویداوە .
هاتووچۆی سۆران، ڕوونی کردۆتەوە، ڕووداوەکە لە نزیک بازگەی بێخاڵ بووە، لە ئەنجامدا دووکەس برینداربوون.
داوا لە شوفێرانیش دەکەن، پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.


































































