مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بە بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا نیگەران و تووڕە دەكات.
لە گرتە ڤیدیۆیەكی تەنزئامێزدا “ترەمپ وەك پاشای جەنگەڵ و دیموكراتەكان وەك كارەكتەرەكانی فیلمی پاشا شێر (The Lion King ) نیشان دراون و لە كۆتایی ڤیدیۆكەشدا دەموچاوی باراك و میشێل ئۆباما وەك مەیموون دەردەكەون.”
باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆیییە كە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بڵاوكراوەتەوە بێ دەنگی شكاند و ڕاگەیاند “بەداخەوە میدیاكان بووەتە مەیدانی گاڵتەجاڕی.”
ئۆباما لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت “بەشی زۆری گەلی ئەمریكا ئەم ڕەفتارانە بە نیگەرانی دەبینن.” دەشڵێت “سۆشیاڵ میدیا و شاشەی تەلەڤزیۆنەكان بوونەتە مەیدانی “گاڵتەجاڕی” تێیدا بەهاكانی ڕەوشت، سەلیقەی گشتیی و بەرپرسیارێتی سیاسی بەرەو داڕمان دەچن.”
ترەمپ ئەگەرچی دانی بەوەدانا كە ناوەڕۆكی ڤیدیۆیەكە ڕەگەزپەرستانە بوو، بەڵام ڕەتیكردەوە داوای لێبوردن بكات و ڕایگەیاند “هیچ هەڵەیەكم نەكردووە.”
دەشڵێت “تەنیا بەشی یەكەمی ڤیدیۆكەم بینیوە و سەیری تەواوی ڤیدیۆكەم نەكردووە.”
ماوەی ڤیدیۆكە تەنیا یەك خولەك بوو و دواتر سڕایەوە، چەندین تۆمەتی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی 2020 لەخۆگرتبوو .


































































