بزانە هاوباشانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سۆران چەند پارەیان بۆ هاتۆتەوە ئەوانەی کارەبایان بۆتە 24 کاتژمێری
محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای گلەیی زۆری هاووڵاتییان لەسەر هاتنەوەی پارەی زۆری کارەبا لە مانگی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران تەواوی وردەکارییەکانی بڵاوکردەوە”
بەپێی ئامارەکانی کارووباری فرۆشتنی ووزە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بڕی پارە بۆ هاوبەشان هاتووە بەم شێوەیەی خوارەوە
بەپێی ئامارەکان:
زیاتر لە (٤١,٠٠٠) هەزار هاوبەش لە پرۆژەی رووناکی تۆمارکراون لە پۆلەکانی (ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و میری).
لە کۆی ئەم ژمارەیەدا ٣٣ هەزار و ٣٧٠ هاوبەش،هی ماڵانن”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سۆران ئەوەشی روونکردۆتەوە ” ئەو ئامارە تەنها تایبەتە بە هاوبەشانی ماڵان، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا گلەیی زۆر لەلایەن ئەوانەوە سەبارەت بە بڕی پارەی کارەبا هەبوو.
٢٧ هەزار و ٢٤٦ هاوبەش، بە رێژەیی (٨١,٦٥٪)، بڕی خەرجی کرێی کارەبای مانگی یەکیان بۆ هاتۆتەوە.
- لەم ژمارەیەدا، ٢١ هەزار و ٤٠٨ هاوبەش (بە رێژەیی ٦٤,١٥٪) بڕی پارەی کارەبایان لە نێوان (٧٥٠ تا ٢٠٠,٠٠٠) هەزار دینار بووە، ٦ هەزار و ١٢٤هاوبەش، واتە (١٨,٣٥٪)، لە مانگی یەکدا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نەهاتۆتەوە.
نزیکەی (٥,٨٠٠) هاوبەشیش بڕی پارەی کارەبایان (٢٠٠,٠٠٠ هەزار دینار بەرەو سەرەوە بووە.

































































