زاری كرمانجی :
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی و ئەمریكا ڕایگەیاند “ئەم دانوستانانە بۆ دەستەبەركردنی ماف و بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێرانە،”
دەشڵێت “ئێمە تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی دانوستان دەكەین، نەك لەسەر هیچ پرسێكی تر، ئەم خواستەی ئێمە ئێستا بەدیهاتووە، فۆرم و پێكهاتە و بابەتی دانوستانەكان هەمووی بە ئاراستەی خواستەكانماندا ڕۆیشتوون، چونكە لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا گەلی ئێران لە بەرامبەر هەموو ناخۆشییەكان، لە شەڕەوە تا ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و هەموو شتێكی دیكە كە شایەتی بووین، بەرەنگاری بووەتەوە.”
عێراقچی باس لەوەش دەكات “نهێنیی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆڕاگری و خۆڕاگریی گەلە، كە دوژمنەكانمان لە هەر پیلانێك كە هەیانبێت بێهیوا دەكات”. عێراقچی جەختیشی كردەوە، “لە هەر كوێیەك ڕێز لە هەڵوێستەكانمان و پرەنسیپەكانمان بگیرێت، ئامادە دەبین. لە هەر شوێنێك نەبن، نابین.”

































































