مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە بنكەی سەربازیی فۆرت براگ لە ویلایەتی كارۆلاینای باكوور راگەیاند كە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران باشترین شتە و دەشڵێت “ئەوان 47 ساڵە تەنیا قسە دەكەن، ئێمە خەڵكی زۆرمان بە هۆی ئەوانەوە لەدەستداوە،”
رۆژی هەینی 13ـی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە بنكەی سەربازیی فۆرت براگ لە ویلایەتی كارۆلاینای باكوور، لە كاتی بەڕێكردنی (جیراڵد فۆرد) گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جیهانی بەرەو ناوچەكە، لە بارەی ئێرانەوە بەم شێوەیە وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە و گووتی “ئەو رێككەوتنەمان بدەنێ كە دەبوو لە سەرەتاوە بماندەنێ. ئەگەر رێككەوتنی راستمان بدەنێ، هێرش ناكەین.”
سەبارەت بە پیتاندنێكی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، ترەمپ هۆشداری دا و گووتی “بە هیچ شێوەیەك واشتن قبووڵی ناكات، ئێمە پیتاندنی سفرمان دەوێت.”


































































