مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێگەی فەرمی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، نووسراوێكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سەبارەت بە فرۆشتنی زێڕ بە قەرزی دراو ڕوون دەكاتەوە و لە نووسراوەكەدا هاتووە “فرۆشتنی زێڕ بە قەرز، بە دیناری عێراقی، یان هەر دراوێكی دیكە دروست نییە،”
لە نووسراوەكەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان كە ڕۆژی هەینی 13ـى شوباتی 2026 بڵاوكراوتەوە ڕایدەگەیەنێت “فرۆشتنی زێڕ بە قەرز، بە دیناری عێراقی، یان هەر دراوێكی دیكە دروست نییە و دەچێتە خانەی سووی دەستییەوە، بەو پێیەی مامەڵەی زێڕ و زیو پێویستە بە دەستی بێت.”
ئەنجوومەنی ناوبراو ڕێچكەی شەرعیی بۆ بابەتە دۆزیوەتەوە دەڵێ “ئەو كەسانەی پارەی پێویستیان پێ نییە و پێویستیشیان بە كڕینی زێڕە، پێویستە بڕی پارەكە لە زێڕنگر قەرز بكەن، پاشان زێڕەكەی پێ بكڕن، یاخود خودی زێڕەكە بە قەرز وەربگرن، كەی هەیان بوو قەرزەكە بدەنەوە، چونكە لە ئیسلامدا زێڕیش بە دراو هەژمار كراوە.”

































































