خەبات: ئارام شێرکۆ:- خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئازیتا لوقمان، دوایین بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاو کردەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی ئازیتا لوقمان بڵاویکردۆتەوە گۆرانییەکی تایبەتە بە خاک و نیشتمان بەناوی (کوردستانەکەم). ئاواز و ھۆنراوەی ئەم بەرهەمە لەلایەن کەمال ڕێناس دانراوە، ھەروەھا کاری دەنگی لە ستۆدیۆی کاروان محهمهد تەیفوور تۆمارکراوە، ئازیتا لوقمان یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە گەنجەکان، کە خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتووی شاری هەولێرە، براوەی بەرنامەیەکی تایبەت بە گۆرانی گوتن بووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

































































