بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەڕەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەستدابەش دەكرێت . لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە ” ڕۆژی شەممە ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. “
زیاتر روونكراوەتەوە ” هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.

































































