سەردار قازی ـ سۆران:
شادێکی باڵای سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران سەردانی رووسیایان کرد و لەگەڵ زانکۆی کازان یاداشتنامەیەکیان واژووکرد.
لەپێگەی فەرمی زانکۆی سۆران ئاماژە بەوەدراوە، کە
ڕێککەوتنەکە لە ئابی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا واژۆ کرا و لە سەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانە بوون کە ڕۆژی ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٢ لە سۆران ئەنجام دران. پێشتر وەفدێکی زانکۆی فیدراڵیی کازان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە یەکەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی زانکۆی سۆران بۆ نەوت و گاز سەردانی زانکۆی سۆرانیان کرد و دەستپێشخەریی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکیان خستەڕوو.
وەفدی زانکۆی سۆران بەسەرۆکایەتی د.شێروان شەریف بوو لەلایەن تەمەرخان علیشێڤ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کازان پێشوازی کران.
زانکۆی فێدراڵیی کازان، لە سەر ئاستی ڕووسیا سێیەم باشترین زانکۆیە. ساڵانە زیاتر لە دە هەزار قوتابی نێوەدەوڵەتی لە سەد وڵاتی جیاواز لەم زانکۆیە دەخوێنن.