شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
ڕاستە دارستانەکان سۆزێکی تایبەتیان هەیە، بەڵام هەندێکیان هەستی ترس دروست دەکەن. ترسناکترین دارستانی جیهان دەکەوێتە نزیک شاری کلوج-ناپۆکا لە ڕۆمانیا.
دارستانی هۆیا باچۆ، کە ڕووبەرەکەی ٢٥٠ هێکتار دەبێت و ئەو ڕووداوە سەیرانەی تێیدا ڕوودەدەن وایکردووە ناوی بنرێت سێگۆشەی بەرمودای ڕۆمانیا.
لەم دارستانەدا چەندین ڕاپۆرت لەسەر بینینی جنۆکە بڵاوبوونەتەوە، جنۆکە لە هەر کاتێکدا لەبەردەم گەشتیاراندا دەردەکەون. بێگومان ڕەنگە ترسناکتر لەم جنۆکانە ئەو ڕووخسارانە بن کە لە پاشخانی وێنەی گەشتیاراندا دەردەکەون، ڕووخسارێک کە بە چاو نابینرێت و تەنها بە عەدەسەی کامێرا دەگیرێت!
“هۆیا باچۆ” لە ڕاستیدا شوانێک بووە لەگەڵ ٢٠٠ مەڕەکەیدا لەم دارستانەدا ون بووە و جارێکی تر نەدۆزراوەتەوە، بۆیە ئەم دارستانەیان بە ناوی ئەو ناوە. ئەوانەی دەوێرن بچنە ناو ئەم دارستانەوە، دوای چوونە ژوورەوە تووشی برینداری جەستەیی بوون وەک سووتاوی و سکچوون و سەرئێشە و دڵەڕاوکێ و هەستێکی سەیر و سەمەرەی تر.
بێگومان ئەم دارستانە تەنها کاریگەری لەسەر مرۆڤ نییە، بەڵکو ئامێرە کارەباییەکانیش تێکدەدات!
هەرچەندە ڕەنگە هەندێک لە چیرۆکەکانی ئەم دارستانە کەمێک زیادەڕەوییان تێدا بکرێت، بەڵام بێ گومان زۆرشت لەم دارستانەدا ڕوودەدەن کە کەس نازانێت بۆچی. زۆرێک لە توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوە نهێنییەکانی ئەم دارستانە کردووە، بەشێک لەو توێژەران فیلمی جنۆکەیان گرتووە، هەندێکیان بە چاو دەبینرێن و هەندێکیشیان تەنها لە فیلم و وێنەکاندا دەردەکەون.

































































