ساندی مەولود نەبی
بەكالۆریۆس لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان
جاسوسێکی دەمامک ئاسنین “ڕافایل ئیتان” کەلە پیاوی Mossad بوو، ئەم کەلە پیاوە یەکێک بوو لەو کەسانەی ئسڕائیلی کردە خاوەنی چەکی ناوەکی، لەگەل ئەمەش، سەرکردەی نازی و بەرپرسێکی Holocaust “ئەدۆلف ئایشمان” لە ئەرجەنتینەوە ڕفاند بۆ ئیسڕائیل، بۆ ئەوەی تۆلەی جووەکان بکاتەوە، ئەم کردەیەیی بەسەرکەوتوو ئەنجامدا.
“ڕافایل ئیتان” لەگەڵ ئەوەی وەک: بکوژ، کارێکی تری پێ ڕاسپێردرابوو، ئەویش هێنانە ڕێزی “سایانا میجووی”، خۆبەخشی یارمەتی دەربوو، ئەو ڕۆلەی زۆر بە زیرەکانە و دلسۆزانەی بۆ ووڵاتی باوانی ئەگێڕا.
ڕافایل ئیتان” دەڵێ من پێم ووتن:
گەلی ئێمە دوو هەزار سالی ڕەبەقە هیچی نەکردووە
تەنها خەون بینین نەبێ !
ئێمە بیست سەدەی ڕێکە تەنها نوێژ بۆ ڕزگار کارێک ئەکەین
لە گۆرانیەکانمان،
شعرەکانمان،
لە ناخی دلمانەوە،
ئێمە، ئەو خەونەمان بە زیندووی ڕاگرت خەونەکانیش لە لای خۆیانەوە، ئێمەیان بە زیندووی هێشتەوە ئێستاش خەونەکە، بۆتە ڕاستی. . . . .
ڕافایل ئیتان” دەڵێ : ئەوسا من لێم زیاد دەکرد و ئەم گووت: بۆ ئەوەی ئەو بارە ڕاستە ڕاگرین و بپارێزین. پێویستیمان بە خەڵکی وەک ئێوە هەیە.
گەلی کورد هاوشێوەی ئیسڕائیل، پێویستی بە Mossad، بۆ ئەوەی کوردستان بکات بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، هەرچەند، ئێمەی کورد وەک جووەکان پاشخانێکی زانستی و ماددی نێودەوڵەتیمان نیە، بەڵام خاکێکی زۆر بە پیت و گرنگمان هەیە، ئێمەی کورد خەونی بەدەوڵەتبوونمان لە ناخمان و هۆنراوە و تەواوی هزری هەر کورد پەروەرێک هەیە، بەردەوام خەون دەبینن، زۆر جار هەندێک کەس دەهۆڵی Post_nationalism لێدەدەن، بەڵام ئەم جۆرە کەسانە لە ئەڵف و بێ ی سیاسی تێناگەن، بەڵکو کوردستان بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی سڕینەوەی دوژمنانی کوردە، لە سەدەی 21 ڕژێمی تورکی ئیخوان و ڕژێمی سێدارەی ئێران خەونیان لە ناو بردن و سڕینەوەی گەلی کوردە، بێ جیاوازی ناوچەیی و سیاسی و ئاینی و زاراوەیی، هەر کوردێک داوای مافی خۆی بکات ڕژێمی ئێران و تورکیا بە دوژمنی خۆیان دەزانن، بۆیە کورد هاوشێوەی ئیسڕائیل پێویستی بە دەزگایەکی ڕزگارکەری و تۆلەسێن هەیە