موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، ڕایدەگەێنێت، یەكێك لەو هۆكارانەی كە سۆران لە شوێنەكانی دیكە جیا دەكاتەوە ناوچەیەكی گەشتیاری بەرچاوە، كۆمەڵێك شوێنی ناوازە و گرنگی گەشتیاری هەیە كە لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی نییە .
د. فەیسەڵ سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، بۆ زاری كرمانجی دووپاتی لەوەكردەوە، حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی هەموو هەوڵێكی داوە بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە سۆران بدات لە ڕووی گەشتیارییەوە، بۆ ئەم مەبەستەش كار لەسەر دانانی نەخشە ڕێگایەكی پەرەپێدانی باش بە كەرتی گەشتیاری دەكرێت و پڕۆژەكە كەوتۆتە واری جێبەجێ كردن كە بە ماستەرپلانی پەرەپێدانی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ ناسراوە .
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، بە تەواو بوونی ئەو ماستەر پلانە، چەند دامەزراوە و ناوچەیەكی گرنگی گەشتیاری لە سنووری هەرسێ قەزای خەلیفان، سۆران، ڕواندز، دەهێنێتە كایەوە و ڕێكخستنەوە و پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئەو قەزایانە جێبەجێ دەكرێن، بەو پلانەی كە هەیە هەر سێ قەزا لە ڕووی گەشتیاریەوە بەیەكتر دەبەسترێنەوە .
ئاشكراشی كرد:” تاڤگەی عەلی بەگ شێواز و دیزاینەكەی دەگۆڕێت،بەشێوەیەك گەشتیاری زیاتر پەلكێش بكات و سەرنج ڕاكێش بێت و زۆرترین هەلی كار دەڕەخسێندرێت، چەندین هۆتیلی بێ وێنە دروست دروست دەكرێت و تەلەفریكێكی مۆدێرن هەر سێ قەزای خەلیفان و سۆران و رواندز بەیەكدەبەستێتەوە .

































































