ئەژین غەفار-زاری کرمانج
بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ٣٠ خوێندنگەی کوردی کراونەتەوە
نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی برەودان بە زمانی کوردی لە تاراوگە هەڵساوە بە پڕۆژەیەکی نیشتمانی کە تێیدا هەزاران منداڵی کورد تێیدا سوودمەند دەبن لە خوێندنی کوردی. خەلیل شەریف، نوێنەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ڕایدەگەیەنێت ٣٠ قوتابخانەی کوردی لە دەرەوەی ولات تۆمارکراوان.
ناوبراو دەشڵێت، پرۆژەکە بە هاوبەشی لەنێوان کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی لە ئەوروپا و وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و ئامانجی سەرەکی پاراستن و فێربوونی زمانی دایکە.
بەپێی زانیارییەکان، لە وڵاتانی وەک سوید و ئەڵمانیا خوێندنی کوردی پێشوەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، زمانی کوردی بەشێکە لە سیستمی فەرمی و مامۆستاکان بە زمانی کوردی وانە بە منداڵەکان دەڵێنەوە.

































































