ئادار عبداللە – زاری کرمانجی
ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی یەکگرتووەکان (UN) دەڵێت کە هەژاری لە هەندێک وڵات زیاد بووە بەهۆی نرخەکان و فشارەکانی بازاڕی نیشتیمانی جیهانی. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە دەکەن کە لە هەندێک وڵاتدا ئاستی هەژاری لە ساڵانی دواییدا زیادیکردووە.
بەپێی هەندێک رێکخراوی جیهانی : پسپۆڕان دەڵێن گۆڕانکارییەکانی ئابووری، شەڕ و نائارامی، و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانن هەروەها کاریگەریەکی سەرەکی هەیە لە سەر خێزانەکان هەژاری کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لەسەر ژیانی خێزانەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی خواردن، خوێندن و تەندروستی، و زۆر هێنانی منداڵ کە ناچار دەبن زیاتر کار بکەن بۆ یارمەتیدانی خێزانەکانیان.
لە کاتێکدا ڕێکخراوە مرۆییەکان داوا لە حکومەت و سیاسەتی پشتگیری ئابووری دەکەن بۆ زیاتر دروستکردنی دەرفەتی کار، هەروەها یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنرێت بە ناوچە پێویستەکان گرنگە هاوکاری نێودەوڵەتی بگەیێنرێتە ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە یارمەتیە و دوور لە خەلک و خوێندنن و بێبەش کراون لە ژیانێکی شایستەو ئاسوودە .
پسپۆڕان باوەڕیان وایە چارەسەرکردنی هەژاری پێویستی بە هاوکاری نێوان وڵاتان و دامەزراندنی پرۆژەی گەورە و گەشەی درێژخایەن هەیە، هەژاری تەنها کێشەی وڵاتێک نییە، بەڵکو کێشەیەکی جیهانییە کە لەهەموو وڵاتێک و ناوچەیەک دەبینرێت ئەمەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە بە یارمەتی وڵاتان بە بەهێزکردنی سیاسەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، دەتوانرێت داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکان دابین بکرێت.

































































