زاری كرمانجی- سۆران:
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لیژنەیەك بۆ چاودێری كردن و بەدواداچوون بۆ ئەو شوێنانە پێكهاتووە كە سیستەمی غازی شل بەكار دەهێنن.
بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” دوای چەند كۆبوونەوەیەك بڕیار درا لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بۆ كار و باری ئیداری پێك بهێت بۆ ئەوەی چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو شوێنانە بكەن كە سیستەمی غاز بەكار دەهێنن”.
هەژار حەكیم زیاتر گووتی ” شوێنەكان دەبێ پابەندی ئەو رێنماییانە بن كە ئەو لێژنەیە بۆیان دیاری دەكات، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە”.