سیناتۆرێكی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە بارەی كۆبوونەوەی تەرەمپ و نەتانیاهۆ: خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بەکۆبوونەوەكە دەربڕی و رایگەیاند ” لەنەخشەڕێگهی داهاتوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو بەتایبەتی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران کراوە”.
“لەکۆبونەوەى ترهمپو ناتانیاهۆ باس لەنەخشەڕێگهی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو بەتایبەتی چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران کراوە”. (لیندسی گراهام لە ئیكس وای نووسیوە).
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە “ئیسرائیل بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکایهو ترەمپو ناتانیاهۆش دوو سەرکردەی بەهێزنو بەدوای بەدیهێنانی ئاشتییو سەقامگیرییەکی ڕاستەقینەدا دەگەڕێن”.
لیندسی گراهام لە نووسینەكەی ستایشی رۆڵی دۆناڵد ترەمپی کردووە و رایگەیاند “بەبڕوای من، سەرۆک ترەمپ کاریگەرترین فەرماندەی گشتییە لەدوای سەردەمی ڕۆناڵد ڕیگانەوە؛ ئەو بەرەو زنجیرەیەک دەسکەوت هەنگاو دەنێت کە دەتوانن جیهان بەرەو باشتربون بگۆڕن”.
سەبارەت بەسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، گراهام گووتوویهتى، “ئەزمونی ژیانو تێگەیشتنی قووڵی ناتانیاهۆ بۆ ناوچەکە، وای لێکردووە ببێتە ڕاوێژکارو هاوبەشێکی سەرکەوتوو بۆ سەرۆک ترەمپ”.
لەکۆتایی پەیامەکەشیدا، لیندسی گراهام هیوای خواستوه، هەردوو سەرکردە خاوەن داناییو ورەبن بۆ وەستانەوە دژی ئەوەی ئەو بە”هێزەکانی تاریکی” ناوی بردن، تاوەکو بتوانن ئاشتیو ڕوناکی بۆ ناوچەکە بەدیبهێنن.

































































