لێداوانی نووری مالیكی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان و رادەست كردنی چەك بە دەستی حكومەتی كاردانەوەی لێكەوتەوە و هەردوو سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەت ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحق، هەڵوێستی تووندیان بەرانبەر قسەكانی دەربڕی و رایانگەیاند : هەر كەس دژایەتی حەشدی شەعبی بكات نابێ ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ پێنچشەممە 12ـی شوباتی 2026، شبل زەیدی، سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەت، ڕایگەیاند: “ڕێگە نادەین کاندیدی سەرۆکایەتی حکوومەت کەسێکی دژبەر یان تەنانەت بێلایەن بێت بەرامبەر حەشدی شەعبی، بەڵکو دەبێت بە راشکاوی، لە نهێنی و ئاشکرادا، پشتیوانێکی سەرسەختی حەشدی شەعبی بێت.”
لەلایەکی دیکەوە، ململانێکان تووندتر بوون کاتێک مەکتەبی راگەیاندنی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق، نووسراوێکی بە دەستوخەتی خەزعەلی بڵاوکردەوە، لەو نووسراوەدا خەزعەلی بە زمانێکی تووند هێرشی کردووەتە سەر حزبی دەعوە و بە “تولەقا” (ئەوانەی لەسەرەتای ئیسلامدا بە لێبووردن ئازاد کران) وەسفی کردوون، هەروەها جەختی کردووەتەوە، “حەشدی شەعبی تا دەرکەوتنی ئیمامی مەهدی وەک هێز دەمێنێتەوە.”

































































