توركیا هۆشداریی دەدات كە دانوستان لەسەر مووشەكەكانی ئێران لەلایەن ئەمەریكاوە، جەنگ بەدوای خۆیدا دێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی شوبات پێگەی (عەرەبییە) بڵاوی كردەوە، هاكات فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشدارییدا كە دانوستان لەسەر مووشەكەكانی ئێران، ناوچەكە بەرەو جەنگێكی گەورە دەبات، بەڵام دانوستانی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران، هەردوولا ئەمەریكا و ئێران ئەگەری زۆرە بگەنە رێككەوتن.
هاوكات بەرپرسە باڵاكانی ئیران لە نێوشیاندا مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ژێرباری داواكارییە بەزۆرسەپێنەكان.
هاوكات عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دووپاتی كردەوە، ئامادەی گەڕی دووەمی دانوستانەكانین، دانوستانەكەیش تەنیا لەسەر دامەزراوەی ئەتۆم دەبێت، چونكە ئێران بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە دانوستان لەسەر مووشەكەكانی و هێزە بەرگرییەكانی بكات، لە ناویاندا مووشەكە بالیستییەكان.

































































