سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهوو، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت “جەختم لەوە کردەوە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند “بە سەرۆک وەزیرانم ڕاگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت، بەڵام ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکان بین”.
دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی ئاراستەی تاران کردووە و وەبیری هێنایەوە کە جاری پێشوو کاتێک ئێران نەیویست رێککەوتن بکات، رووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی “چەکوشی نیوەشەو” بووەوە کە زیانێکی زۆری پێگەیاندن، بۆیە دەڵێت “هیوا ئەخوازم ئەمجارە ئێران ژیرانەتر و بەرپرسانەتر مامەڵە بکات”.
“ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا وای نووسیویەتی ” ئێستا بە راستی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرارە”.































































