وەزیری دادی عێراقی فیدراڵ، لە بارەی ئەگەری گواستنەوەی زیندانیانی چەکدارانی داعش دوای ئەوەی لە زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاوە گواسترانەوە بۆ عێراق رایگەیاند هیچ یەك زیندانییەك ناگوزارێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند “هەموو ئەو داعشە زیدانی كراوانەی كە دەبووایە بگوازرێنەوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە، تەنیا یەک قۆناغ ماوە و ئەمڕۆ یا سبەی کۆتایی بە پڕۆسەکە دەهێنرێ”.
وەزیری دادی عێراق روونیشیكردەوە ” ئەو داعشە دەستگیر كراوانە خەڵكی زیاتر لە ٦٠ وڵاتیان تێدایە، زۆرینەیان سوورین هەموویان لە زیندانێکی دیاریکراو لە بەغداد رادەگیرێن “.
“خالید شوانی گووتیشی “هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان لە رێگای وەزارەتی دەرەوەوە بەردەوامە و داوا لە وڵاتان دەکەین، هاوڵاتیی خۆیان وەربگرنەوە، ١٦٥ کەس لە زیندانییەکان هاووڵاتیی تورکیان، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، رادەستیان بکەینەوە”.
بەپێی دوایین ئامار لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقەوە تا ئێستا نزیکە ٥ هەزار زیندانی چەکدارانی داعش گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

































































