زاری كرمانجی- سۆران:
بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند” هەر كەسێك بییەوێت كارگە لە سنووری ئیدارە دابمەزرێنێت، پێویستە پیشە سازی مۆڵەتی پێ بدات”.
هەژار حەكیم زیاتر گووتی ” ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت كارگە لە سنووری ئیدارەی سۆران دابمەزرێنن، لە لای ئێمە نووسراویان بۆ دەكرێت و هەموو ئەو رێكارانەی وەك رێنمایی هەن جێبەجێ دەكرێن و هاوپیچچ دەكرێن و بەرز دەكرێنەوە بۆ پیشە سازی، لەوێ بڕیار لەسەر كردنەوە یا نەكردنەوەی كارگە دەدرێت”.