محەممەد مەحموود- سۆران:
بەپێی ئاماری هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریووه کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ لەو قەزایە گەیشتە هەزار و 211 مللیم، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە تەواوی قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تادێت ئاماری بەفرو باران بارین زیاتر بەرز دەبێتەوە.
تەواوی سەرچاوەئاوییەکان و کانیاواکان لەم سنوورە بوژاونەتەوە و ئاستی ئاوی رووبارەکانیش بەرزتر بۆتەوە.
ڕێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو تێکڕاو جیاوازی لە گەڵ ساڵی ڕابردوو لەم خشتەیەی خوارەوەیە.


































































