ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێکخراوی شەفافیەتی نێوده‌وڵه‌تیی له ئامارێكدا بۆ ساڵی 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆی 80 وڵات كه به دژه گه‌نده‌ڵیی ناسراون، 10 وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌یان گرتووه و وڵاتانی تریش له پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بینرێن.
ئەنجامی راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه: باشترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی دەستپاکی و هەوڵەکانی دژە گەندەڵی بریتییه لە دانیمارک كه پلەی یەکەمی له ریزبه‌ندیه‌كه‌دا گرتووه.
دواتر بەپێی ڕێزبەندییهكه وڵاتانی تر دێن وه‌كو فینلاند، سەنگافورە، نیوزلەندا، نەرویج، سوید، سویسرا، لۆکسمبۆرگ، هۆڵەندا، ئەڵمانیا و ئایسلەندا.
جێی باسە، ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی كه كار له‌سه‌ر پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی ده‌كات بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە. ڕێکخراوێکی جیهانی ناحکومییە و لە ساڵی 1993 دامەزراوە و لە زیاتر لە 100 وڵات‌دا چالاکە، هەروەها کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی شەفافیەت.

































































