زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” هەر كەس و كۆمپانیایەك داوای پڕۆژەی دروستكردنی شوێنی گەشتیاری دابێت كە خانوو یا هوتیڵ و شوێنی مانەوەی لەخۆ گرتبێت، ئێمە ناردومانەتە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران تا ئەوانیش مەرج و رێنماییەكانیان لەسەر جێبەجێبكەن ئەو كات مۆڵەتدراوە بە دروستكردنی پڕۆژەكان”.
بارزان محەمەد زیاتر گووتی ” ئێستا لە شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران، سیستەمی بەكار هێنانی غاز زۆر كەمە و زیاتر كار بە سپلیت و هۆكاری دیكە دەكرێن”.