زاری كرمانجی :
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و كاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند ” گەلی عێراق ماندووبوونی زۆری بە خۆییەوە بینیوە و پێویستە لە ئارامی و ئاسایشدا بژێت، بۆیە پێویستە چەك تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بێ و یەك سوپای یەكگرتووش لە وڵات هەبێت،”
مالیكی جەختی لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و بوونی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەت و بوونی تاكە سوپایەك لە وڵات كردەوە كە ڕۆڵی هەموو پێكهاتەكانی گەل تێیدا بەشدار بن و لە ژێر سەركردایەتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كۆ ببنەوە، ئەوە بنەمایەكی گرنگە بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی جێگیر.
دەشڵێت “ئەو جێگیری و ئارامییە، ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان و دەستەبەركردنی دەرفەتی كاری ڕاستەقینە بۆ گەنجان و بەردەوامیدان بە پرۆسەی بنیاتنانەوەی تەواوی نیشتمان دەبێت.”

































































