مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی فەرمیی توركیا (ئانادۆڵ) بڵاوی كردەوە كە دوای ئەوەی بە فەرمانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، هەر یەك لە (عەلی یەرلیكایا) وەزیری ناوخۆ و (یڵماز تونچ) وەزیری داد لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، (مستەفا چیفتچی) پارێزگاری ئەرزڕۆم وەك وەزیری نوێی ناوخۆ و (ئاكین گورلەك) سەرۆكی داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ وەك وەزیری نوێی داد دەستبەكار دەبن .
پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەبەرامبەر دەستنیشانكردنی سەرۆكی داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ وەك وەزیری نوێی داد ناڕەزایی خۆی نیشاندا و لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت “بەهۆی ڕۆڵی وەزیری نوێی داد لە دۆسیە یاسایییەكانی دژی (ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو)، بایكۆتی وەزیری نوێ دەكەین و بە هیچ شێوەیەك مامەڵەی لەگەڵدا ناكەین.”

































































