ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەپێی سەرچاوەیەکی جیهانی، لە کۆریای باکور سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنرێت کە گوێگری موزیکی BTS بێ، بینەری کەی پۆپ و سکوید گەیم بن.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International)، ئاشکرای دەکات لە میانەی چاوپێکەوتن، هەڵاتووەکانی کۆریای باکوور درکاندوویانە کە لە وڵاتەکەیان بینەرانی زنجیرەی سکوید گەیم و میدیا بیانییەکان لە سێدارە دەدرێن.
هەر بەپێ زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە، کە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە بە گشتی مەترسی لەسێدارەدان و مردن لەسەر هەر هاووڵاتیێکی کۆریای باکوور هەیە کە گوێ لە موزیکی کۆریای باشوور بگرێت وەک گروپی موزیکی BTS، بینەری دراما کۆرییەکانی بەرهەمهاتوو لە کۆریای باشوور بێت وەک سکوید گەیم و Kpop بە گشتی. ئەمەش بەپێی گووتەکانی ئەو هەڵاتووانەن کە چاوپێکەوتنییان لەگەڵ کراوە. هاوکات دەشڵێن: “کلتووری کۆریای باشوور وەک تاوانێکی گەورە هەژمار دەکرێت”.
درامای (سكوید گەیم) لەلایەن كۆریای باشورەوە بەرهەمهێنراوە، لە نێتفلێكس بینەری زۆری لەخۆی كۆ كردەوە، لە هەرێمی كوردستانیش ئەم درامایە بۆ زۆرێك لە بینەران ئاشنایە. هەرچی میوزیكی (كەی پۆپ)ـە ئەویش جۆرێك لە مۆسیقای میللی كۆریای باشورە. هاوكات گروپە میوزیكیەكانی كۆریای باشور لەوانە گروپی بی تی ئێس (BTS) لە كوردستان بەناوبانگن و لەناو هەرزەكاراندا بینەری زۆری هەیە.

































































