زاری کرمانجی
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان رایگەیاند، هەندێك له جوتیاران بۆ زیاتر به بازاڕكردنی به‌روبوومه‌کانیان و شاردنه‌وه‌ی كوالێتیی خراپ و بەدەستهێنانی سوودی زیاتر هه‌ڵده‌ستن به ره‌نگكردنی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك ته‌ماته، شوتی، سێ‌و، هه‌رمێ بە ماددەی کیمیایی.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا زیاتر روونیكردۆتەوە” ره‌نگ كردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به مادده کیمیاییەکان دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵكردن. حەرام و ستەمە و رەنگە ببێتە هۆی تووشبوونی بەکاربەر بە چەندین نەخۆشیی کوشندە.
لیژنەی فەتوا داوا لە جوتیاران دەکات بۆ ” دەستخستنی سوودی دنیایی کەم پەنا نەبەنە بەر ئەو جۆرە کارە حەرامانە”.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، ئەو کەسانە سزا بدەن کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن.

































































