زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ بەرنامەی “كودلۆ”ی تۆڕی فۆكس بزنس نێتۆرك ڕاگەیاند “پێموایە ئێران دەیانەوێت ڕێككەوتنێك بكەن، هەروەها گەمژەیی دەبێت ئەگەر نەیكەن،”
دەشڵێت “جاری ڕابردوو ئێمە هێزی ئەتۆمی ئەوانمان لەناوبرد و بە دڵنیایەوە ئەمجارە زیانەكان گەورەتر دەبن.”
ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە كە هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران دەبێت “بێ چەكی ئەتۆمی و بێ مووشەك” لەخۆ بگرێت.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا ئەوەشی گووت “پێم باشە گرێبەستێك بكەم لەگەڵ ئەوان كە گرێبەستێكی باش بێت.”

































































