زاری كرمانجی – هەولێر:
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای
ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدانییەکان بەسەرۆکایەتی مارتن مەننا کرد.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و کۆمەڵگەی کلدانییەکان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پڕۆژەکانیان لە ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا خستەڕوو. ئامادەیی تەواوی خۆشیان بۆ بەشداریکردنی کارا لە پرۆسەی ئاودانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان نیشتمانیی ھەموومانە بە گشت پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانەوە و پێویستە ھەموومان ھاوکار و یارمەتیدەر بین لە پێناو زیاتر پێشخستنی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەکان.
سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی ھەرێمی کوردستانی بۆ داخوازییە ڕەواکانی کریستییانەکان و پێکھاتە جیاوازەکانی دەشتی نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی جارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانە، لە چوارچێوەی ماددەی 140 ی دەستوور کردەوە.