لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چاکردنی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیارە ئاواتی شێخ جەناب و شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەشتێکی فەرمی بۆ پایتەختی عێراق ئەنجام بدات.
جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سێشەممە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند” شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەبێت و ئامانجیان گفتوگۆکردنە لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەت.”
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دەرەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی کە ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوولا هەوڵ دەدەن میکانیزمێکی جێگیر بدۆزنەوە بۆ ناردنی شایستە داراییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

































































