مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە پەرستگای بەناوبانگی شاولین لە هەرێمی هاینانی چین، كۆمەڵێك ڕۆبۆت شان بە شانی فێرخوازانی پەرستگاكە مەشق و ڕاهێنانی یاری شاولین كۆنگ فون دەكەن .
ماو نینگ، گوتەبێژ لە وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕۆژی دووشەممە 9ـى شوباتی 2026 لە پلاتفۆرمی ئێكس ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت “ئێمە ڕۆبۆتەكانیشمان كۆنگ فو دەزانن.”
وڵاتی چین گرنگییەكی زۆر بەدروستكردنی ڕۆبۆت، ژیری دەستكرد و تەكنۆلۆژیا دەدات، ئەو ڕۆبۆتانەی كە لەسەر شێوەی مرۆڤ دروستكراون و لەگەڵ یاریزانەكانی مەشقی كۆنگ فو پێیان دەگوترێت هیومانۆید ڕۆبۆت.

































































