ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بە گوێرەی سەرچاوەی My Bad Skin، خواردنە خێراکان کێشەکانی پێست خراپتر دەکەن و کاریگەری نەرێنییان لەسەر پێست هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایدەگەیەنێت، کە یەکێک لە خراپییەکانی خواردنی خێرا ئەوەیە کە چەوری و شەکری ناتەندروستی تێدایە. خواردنی ئەو خۆراکانە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەوری لە پێستدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی گیرانی کونیلەکان و دروستبوونی زیپکە. توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە شەکر وەک شەکری پوختەکراو و کاربۆهیدراتی پرۆسێسکراو کە لە خواردنە خێراکاندا هەیە، زیپکەی پێست خراپتر دەکات. چونکە پێکهاتەی نێو خواردنە خێراکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن کە ڕێژەی ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە و بەرهەمهێنانی چەوری لە پێستدا زیاد دەکات.
خواردنی خێرا بەوە ناسراوە کە دەبێتە هۆی هەوکردن. زۆرێک لە خواردنە خێراکان چەوری ترانسیان تێدایە کە دەبێتە هۆی هەوکردن لە لەشدا. هەوکردنی درێژخایەن پەیوەندی بە نەخۆشی جۆراوجۆری پێست هەیە وەک زیپکە، ئەگزیما و پێست.
هاوکات خواردنی خێرا دەبێتە هۆی کەم خۆراکی کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی پێست هەیە. خواردنی خێرا ڤیتامین و کانزاکانی پێویست بۆ پێستێکی سەلامەت کەمە. بۆ نموونە، کەمی ڤیتامین A، C و E دەبێتە هۆی کاڵبوونی پێست، وشکبوونەوە و چاکبوونەوەی خاوتر. ئەم ڤیتامینانە گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین، نوێبوونەوەی پێست و پاراستن لە فشاری ئۆکسیداتیڤ.
ئەو توێژینەوەیە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، خواردنی خێرا زۆرجار سۆدیۆمی تێدایە کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە. کاتێک جەستە وشک دەبێت، پێست وشک و ڕەنگ تۆخ دەردەکەوێت. وشکبوونەوە هەروەها توانای چاکبوونەوە و نوێبوونەوەی پێست کەم دەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەش، سۆدیۆم دەبێتە هۆی هەڵئاوسان بەتایبەتی لە دەوروبەری چاو.

































































