ئادار عبداللە – زاری کرمانجی
دژەخۆر سەلمێنراوە کە تیشکی UVA و UVB ی خۆر دەگرێت کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پێست، هەروەها نیشانەکانی پیربوونی پێستت زیاد دەکات.
بەپێی ماڵپەڕەکانی جیهانی : پێشنیار دەکرێت ڕۆژانە دژەخۆر بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی پێستت ب پارێزی لە تیشکی خۆر و سوتانی بە بەکارهێنانی دەتوانرێت مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی پێست کەم بکەیتەوە و پێستت گەنجتر دەربکەوێت. بە تایبەت لە هاویندا چونکە پلەکانی گەرما زۆر بەرزن لەوانەیە پێست توشی هەستیاری و سوتان یان دوو ڕەنگی ببێتەوە هەروەها چانسی سووتانی پێست لە بەر خۆر کەم بکاتەوە وە پێویستە بە پێی پێویست بەکاری بێنی بۆ ئەو شوێنانەی کە داناپۆشرێن و تیشکی خۆریان بەردەکەوێت جا دژەخۆر لە جێڵ، کرێم، لۆشن یان پاودەردا بەکاربهێنیت، هەموو دژەخۆرەکان لەلایەن FDA ڕێکدەخرێن و (Process) دەکرێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی سەلامەت و کاریگەری باشیان هەیە لەسەر پێست .کەواتە چ دژەخۆرێک سەلامەتە؟ دکتۆر ڤیج دەڵێت باشتر وایە دژەخۆرێک هەڵبژێری لە بنەمای کانزاکان پێکهاتبێت (کە پێی دەوترێت دژەخۆری فیزیکی) کە پێکهاتەی وەک دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم یان ئۆکسیدی زینک لەخۆدەگرێت. دژەخۆر ئەوەمان پیشان دەدات کە هێشتا کۆمەڵێک ڕێگەی سەلامەت و کاریگەر هەیە بۆ پاراستنی پێستت لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بۆ ئەوەی تەندروستت بمێنێتەوە و وەک جاران گەنج دەربکەویت و نیشانەکانی پیربون لە پێستدا دوادەخست و بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە لە سوتان و دوو ڕەنگی پێست دەتپارێزێت .


































































